پەیامی کورد ... نوێکاری لە ئۆتۆمات ئاکا – ١٢ ی کلاشینکۆف کاربەری تایبەتی بۆ ئەم چەکە بەدی هێناوە ..
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی زۆزدا ، ڤیکتۆر کاپیتسۆف ، بەڕێوەبەری بەرهەم هێنانی چەکی کلاشینکۆف ڕایگەیاند کە زانست و ئاگاداری زانستی لە بەرکاهێنان لە تاجی مەوجوود لە ستۆپی پۆزە بەندی ئۆتۆمات ئاکا – ١٢ ی کلاشینکۆف کە تا ڕادەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆی ئاسانکاری لە کارکردی هەندێک لە وەزیفەکانی ئەم چەکە دەبێت ، بە دەست هاتووە .
ئەم نوێکارییە تایبەتە بە چەتربازان . یەکەم ، ئەم نوێکارییە لە شکاندنی شووشە تەنانەت بە بێ ئەوەی کە پێویست بە هێزێکی زۆر هەبێ لە کاتی هێرش بۆ سەر بینا و یا خود کەل و پەلی گواستنەوە بێ ئەوەی هیچ جۆرە تەقەمەنییەک بە کار بێت یارمەتی دەدات. دووهەم دەتوانن بۆ تێپەڕبوون لە سیمی خاڵدار یارمەتیدەر بێت .
بە ووتەی پەرەپێدەری ئەم چەکە ئۆتۆماتە ، تاج لە ئاکا – ١٢ ی کلاشینکۆف لە دوو – سێ ڕابردووەوە بە کاردێت بەڵام تاکوو ئێستا کەس گرینگی پێ نەداوە .
کلاشینکۆفی ئاکا – ١٢ وەکوو جێگرەوەیەک بۆ ئاکا – ٧٤ درووست و دیزاین کراوە . کارخانەکانی درووست کردنی چەکی ئیژماش کە لە شاری ئیژ دایە لە ڕۆژئاوای ووڵاتی ڕووسیایە ساڵەهایە بە درووست کردنی جۆرەها چەکی سووکی شەڕ خەریکە و ئاکا - ١٢ لە یەکێک لەم کارخانانەدا چەکی سووک تایبەت بە هێزی زەینی و پیادە درووست دەکرێت .
جێگای ئاماژەدانە کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ، ئاکا – ١٢ لە ڕێگای هێزەکانی زەوینی ، چەکداری دەریایی و یەکینەکانی ئاسمانی بە کار هێنرا . لە یەکەمین وەجبەی نهێنی دووهەزار و پێنج سەد چەک لەم جۆرە ڕادەستی ئەرتەشی ڕووسیا کرا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە