گۆڤارێکی ناسراو و پڕ خوێنەری فەرەنسی لەبارەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ڕاپرسییەکی ڕاگەیاندووە.
گۆڤاری "لو پوانت" (Le Point) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ئەو ڕاپرسییەی ڕاگەیاندووە و بە خستنەڕووی پرسیارێک دەپرسێت (ئایا پێویستە کورد وڵاتێکی سەربەخۆی هەبێت)؟.
بەپێی زانیارییەکان لە کاتی راگەیاندنی ئەو ڕاپرسییەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس بەشدارییان کردووە و دەنگیان داوە کە 91.8% بە بەڵێ دەنگیان داوە.
بۆ بەشداریکردن لەو ڕاپرسییە لێرە کلیک بکە.
چۆنیەتیی بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکە:
کاتێک چوویتە سەر ڕاپرسییەکە، وەڵامەکان بەم شێوەیەیە: (Oui) واتە بەڵێ، (NON) واتە نەخێر، دوای ھەڵبژاردنی وەڵامەکە، کلیک لەسەر (Répondre) دەکەی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە