پەیامی کورد ... هەولێر هەڵمەتێکی نوێ بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەگرێتە بەر
رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ، هه‌ڵمه‌تێكی له سنووری پارێزگاكه راگه‌یاند، كه پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندرووستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌ڵمه‌تێك بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه له میانی پێنج رۆژدا، ٣٥ تیم كاری تیادا ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، ١٠ له‌و تیمانه له‌ناو شاری هه‌ولێر و ده‌روازه‌كان ده‌بن، ئه‌وانی دیكه‌ش له سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش، رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە