پەیامی کورد ... کەرەنتینی گشتی لە بریتانیا ڕاگیرا
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا قەدەغەی هاتوچۆ و كەرەنتینەی گشتیی لە سەرتاسەری وڵاتدا راگەیاند.
بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەی گشتیی تاوەکو ناوەڕاستی مانگی شوببات لە وڵاتەکەیدا راگەیاند و لەمڕۆ سێشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، نزیکەی مانگێکە نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا سەریهەڵداوە و پسپۆڕانی تەندروستیش دەڵێن،" ئەو نەوە نوێیەی کۆرۆنا وەک کۆرۆنای باوان مەتریسدار نییە، بەڵام بەخێرایی بڵاودەبێتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە