وەزارەتی كشتوكاڵ بە نرخی پاڵپشت، تەواوی جۆرەكانی داری بەرهەمدار دەداتە جووتیاران

وەزارەتی كشتوكاڵ بە نرخی پاڵپشت، تەواوی جۆرەكانی داری بەرهەمدار دەداتە جووتیاران

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری گشتی باخداری و دارستان لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایدەگەینێت : وەك بەشێك لە پلانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ بە نرخی پاڵپشت، تەواوی جۆرەكانی داری بەرهەمدار دەداتە جووتیاران.

حوسێن حەمەكەریم، بەڕێوبەری گشتی باخداری و دارستان لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵ شەتڵی سەرجەم دارە بەرهەمدارەكانی وەك (ترێ و خۆخ و قەیسی و هەنار و هەنجیر و پرتەقاڵ) و تەواوی میوەكانی دیكە، بە نرخی پاڵپشت دەدات بە جووتیاران، كە زیاتر لە ٥٠% دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، ئەم رێكارەی حكوومەت بۆ بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ و دابینكردنی پێداویستییە ناوخۆییەكان و پڕكردنەوەی پێویستی بازاڕ و هاوكاریكردنی جووتیارانە، كە سەرجەم شارەكان دەگرێتەوە و، بە گوێرەی ئامارەكانیش نزیكەی ١٥٠ هەزار داری بەرهەمدار لە دهۆك چێندراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە