ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ئه‌و به باوه‌ڕپێكراو ناویهێناوه بڵاویكرده‌وه، برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش، ده‌ست به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات له‌وانه لیستی سه‌ركرده‌كانی (مه‌سعود بارزانی و موقته‌دا سه‌در، حه‌یده‌ر عه‌بادی، عه‌مار حه‌كیم، ئه‌یاد عه‌لاوی، ئوسامه نوجێفی ) بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كی گه‌وره پێكبهێنن، په‌له‌بكه‌ن له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
به‌ووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌مریكا نایه‌وێت به‌ره‌ی نزیك له‌ئێران كه خۆی ده‌بینێته‌وه له (نوری مالكی، هادی عامری، كه‌ربولی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) پێكهێنه‌ری حكومه‌تی داهاتووی عێراق بن.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، لیسته‌كه‌ی سه‌در له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی هادی عامری لهكێبڕكێیهكی توونددان و له‌به‌شێك له‌پارێزگاكان سه‌در له‌پێشه‌وه، له‌به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش عامری پێشه‌نگی گرتووه، ئه‌مریكاش هه‌وڵه‌كانی بۆ دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران له‌حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌ستپێكردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە