نەفتالی بێنت : یەکێک لە لایەنەکانی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران نابین و پابەندیش نابین

نەفتالی بێنت : یەکێک لە لایەنەکانی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران نابین و پابەندیش نابین
پەیامی کورد     ...   نەفتالی بێنت : یەکێک لە لایەنەکانی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران نابین و پابەندیش نابین .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتی کە ئیسرائیل هیچ کات پابەندی ئەو ڕێکەوتننامەیە ئەتۆمییە کە لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت نابێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک نەفتالی بێنت ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتارێکدا لە کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی و ئەمنییەکان ووتی : ئێمە شەو و ڕۆژ لەگەڵ ئێران و هێزە نیابەتییەکانی ئەوان و ئەو چەکانە بەرەوڕوو دەبینەوە و هەوڵ دەدەین تاکوو نە تەنیا هێرشە بەرگرییەکان بەڵکوو هێرشبەری شمان هەبێت .

ئەو هەروەها ووتی : ئێمە لە گفتۆگۆ و ووتووێژە ئەتۆمییەکانی " کە لە ڤییەننا لە ئارادایە " نیگەرانین بەڵام ئیسرائیل لەم ڕێکەوتننانە بەشێک لە لایەنەکان نییە و ناچار بە ڕەچاوکردنی دەرئەنجامی بەدیهاتووی ئەم ڕێکەوتنەش نییە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە