روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، کە ھێزەکانی سەر بەرژێمی سوریا (٥٠٪)ی غۆتەی رۆژهەڵاتیان لەنزیک دیمەشق کۆنترۆڵکردووەتەوە.
رامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کە ھێزەکانی سەر بەرژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، پاش بۆردوومان و ھێرشە زەمینییەکانیان، زیاتر (٥٠٪)ی غۆتەی رۆژهەڵاتیان لەنزیک دیمەشق کۆنترۆڵکردووەتەوە، کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەدا بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لەدوایین بۆردوومانی سوپای سوریادا بۆ سەر ئەو ناوچەیەش لانی کەم (٢٠) کەس کوژراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ھۆکارەکانی شکستھێنانی ئاگربەست لە غۆتەی رۆژهەڵات، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەشاری نیویۆرکی ئەمریکا کۆدەبنەوە.
هاوکات کۆمکاری عەرەبیش شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو ناوچەیە بەپێشێلکاری بڕیارە نێودەوڵەتییەکان ناودەبات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە