نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لەئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەگرێت

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لەئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەگرێت

نوێنەری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، توشی سەرسوڕمان بوومە لەو سیاسەتە توندانەی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، کە لەبەرامبەر پەنابەراندا دەیگرنەبەر.
ئەمیر زەید بن رەعد، نوێنەری مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە راپۆرتێکی ساڵانەیدا بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان،  لۆمەی دیموکراتەکانی ئەمریکای دەکات، سەبارەت بەوەش شکستیان لەرێزگرتن لەمافە سەرەتاییەکاندا هێناوە
ئەمیر زەید بن رەعد دەشڵێت، "لە ئەمریکا، توشی سەرسوڕمان بووم لە ڕاپۆرتێک لەسەر ئەوەی زۆرێک لەو پەنابەرانەی کە لەسنووری باشوور ڕێگەیان لێدەگیرێت و منداڵیان تێدایە لە بارودۆخی زۆر خراپدا زیندانی دەکرێن، بۆ نموونە لە بارودۆخێکدا کە پلەی گەرما زۆر نزمە و دەگاتە پلەی بەستن، هەندێک لە منداڵە بچووکەکان دوور لە خێزانەکانیان دایان دەنێن".
هەروەها راشیگەیاندووە، کە ئەرکەکانی دەستگیرکردن و ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە ماوەیەکی زۆرە لەوێ دەژین و ڕێز لەیاسا دەگرن زۆر زیادی کردووە، کە ئەوەش دەبێتە هۆی لەیەک دابڕانی خێزانەکان و دروستبوونی قورساییەکی زۆر.
لەبارەی یەکێتی ئەوروپاشەوە، ئەمیر زەید رونیکردووەتەوە، کە زۆرێک لەوڵاتانی یەکێتییەکە هەن، رەگەزپەرستی و رق لێبوونەوەیان هەیە بەرامبەر خەڵکی بیانی، ئەوەش ئێستا دەستی بەسەر ئاسۆ سیاسییەکەدا گرتووە، هە وەک چۆن لەهەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی ئیتاڵیادا دەرکەوت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە