پەیامی کورد ... لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان وەزیری دارایی و سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکات و هەفتەی داهاتوو بە جیا لەگەڵیان کۆدەبێتەوە.
هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، رۆژانی 25 و 26ـی ئەم مانگە سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان دەکەن و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە.
هێڤیدار ئەحمەد، گوتیشی "هۆكاری دواكەوتنی مووچە، پلان و بەرنامەی حكومەت سەبارەت بە شێوازی دانەوەی پاشەكەوتی مووچە، هەروەها ئامادەكاری و پلانی حكومەت بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2020 لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی تاوتوێدەکەن".
هێڤیدار ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێ، مەبەستیانە بەرچاوروونی تەواویان لەبارەی وردەکارییەکانی بودجەوە هەبێت، هەروەها لەگەڵ سەرۆکی چاودێری دارایی، باسی توندوتۆڵکردنی چاودێری بەسەر فەرمانگەکانەوە بکەن.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێ بزانن کە پلانی حکومەت بۆ دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران چییە کە نزیکەی 10 ملیار دۆلارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە