پەیامی کورد... توركیا هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده زیاد كردووه
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مریكا، له‌م دواییانه‌دا توركیا هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی له سوریا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر زیادكردووه.
له راپۆرته‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكادا هاتووه كه "دوایین هێرشی ئه‌و فڕۆكانه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بوو كاتێك ئۆتۆمبیلێكیان له ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ كرده ئامانج و له ئاكامدا 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 2 كه‌سی دیكه برینداربوون".
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕاگه‌یاندنێكیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێن هێزه‌كانیان كراونه‌ته ئامانج كه یه‌كێكیان فه‌رمانده‌یه‌ك بووه به ناوی ئارام محه‌مه‌د ئیبراهیم و له شه‌ڕی دژی داعش بریندارببوو و به‌شێكی جه‌سته‌ی له‌ده‌ست دابوو، شه‌ڕڤانه‌كانی دیكه‌ش ڕۆڵێكی چالاكیان هه‌بووه له هه‌موو شه‌ڕه‌كانی دژی داعش.
ساڵح موسلم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "له پاش ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی نێوان ڕوسیا، ئێران، توركیا و سوریا ئه‌نجامدران، هێرشه‌كان زیادیانكردووه".
وتیشی: "ئه‌م وڵاتانه دوو ئامانجیان هه‌یه، یه‌كه‌م له‌ناوبردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و دووه‌م ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له سوریا".
راپۆرته‌كه راشیگه‌یاندووه كه ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌شت رۆژدا، له رۆژئاوای كوردستان 10 كه‌س به هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا كوژراون و تورکیا دەڵێت ئەندامان و کەسانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکاتە ئامانج .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە