بەپەلە ... لە ئەهواز زیاتر لە ١١٥ کەس بوونە قوربانی

بەپەلە    ...   لە ئەهواز زیاتر لە ١١٥ کەس بوونە قوربانی

پەیامی کورد    ...     لە ئەهواز زیاتر لە ١١٥ کەس بوونە قوربانی 

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ئەهواز زیاتر لە ١١٥ کەس بوونە قوربانی هۆکاری ئەم ڕووداوە بە کار هێنانی کحوول بۆ خۆ پاراستن لە ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاگەێندراوە

تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٥ کەس گیانی خۆیان لە دەست داوە و ١٠٠ کەسی دیکەش ژەهراوی یا خود بینایی خۆیان لە دەست داوە .

بەرپرسیارانی تەندرووستی لە ئەگەری زیاد بوونی ژمارەی قوربانیان هەواڵیان داوە و پۆلیسی ئیرانیش ڕایگەیاندووە چەند کەسێکیان دەست بەسەر کردووە کە ٥٠٠ لیتر خواردەمەنی کحوول ساختە و ژەهراوی یان بەرهەم هێناوە و لە ناو خەڵک دا بە بەهایەکی زۆر فرۆشتوویانە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە