سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور كۆبووه‌وه‌

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور كۆبووه‌وه‌
پەیامی کورد    ...   سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور كۆبووه‌وه‌

یه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/16 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ لى جۆن ئیل، باڵیۆزى نوێى كۆریاى باشوور له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ ئیل كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆریاى باشووریان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانى كۆمپانیا كۆرییه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ستایشى په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ و هاوكارى و یارمه‌تییه‌كانى كۆریاى باشوور بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى ڕێكخراوى كۆیكا كرد كه‌ له‌ كه‌رت و بواره‌ جیاكان دا هاوكاری هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى كرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە