پەیامی کورد ... وەزارەتی پەروەردە: ١٠ی مانگی داهاتوو دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەمبوونەوەدا بن، ئەوا لە ١٠ی مانگی داهاتوو دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە.
سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: "ئەگەر بەمشێوەیەی ئێستا توشبوون بە کۆرۆنا لە کەمبوونەوەدا بێت، ئەوا لە ١٠ی كانوونی دووهمی ٢٠٢١ دەرگای قوتابخانەکان بە رووی خوێندكاراندا دەکرێنەوە".
سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمە و لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان، لە ١٤ ئایاری ٢٠٢٠ لە پۆستەكەی دەستبەكاربووە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، لە سەرەتای ئەم مانگەدا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا دەرگای قوتابخانەكان تا ١ی مانگی داهاتوو بە داخراوی بمێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە