پەیامی کورد... شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەپێی پێشبینەکان، لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە و شەپۆلەکە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت و خێرایی با لەکاتی کاریگەری شەپۆلەکەدا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان چالاک دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکواوێزەر، لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە و بەو هۆیەشەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوە دەکەن و شەپۆلەکە بەشێوەی بچڕبچڕ تاوەکوو ڕۆژی یەک شەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
هەر لەو بارەیەوە، ئاراز جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە: لە کاتەکانی دوای ئێوارەدا بەتایبەت شەو تا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 7ی ئازاری 2022، شەپۆلێکی ماوە کورتی بارانبارین ڕوو دەکاتەوە ناوچەکە بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ و کەم بۆ مامناوەند دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا.
لە بارەی پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دیکەوە دەڵێت: لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کاریگەری و چڕبوونەوەی هەورەکان زیاتر دەبێت و هەندێک کات بارانەکە بەخوڕ دەبارێت، خێرایی با لە کاتی کاریگەری شەپۆلەکەدا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان چالاک دەبێت لە ئاراستەی با کوڕی ڕۆژهەڵاتەوە بەخێرایی 15 تا 35 کم/ لە کاتژمێرێکدا، بە ئاراستەی چەقی نزمەپاڵەپەستۆکەوە کە دەکەوێتە باشووری سنووری ئیدارەی گەرمیانەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە