دانووستانەکانی نێوان ئێران و کۆمەڵەی چوار کۆ یەک خێراتر دەبێت

دانووستانەکانی نێوان ئێران و کۆمەڵەی چوار کۆ یەک خێراتر دەبێت

پەیامی کورد … دانووستانەکانی نێوان ئێران و کۆمەڵەی چوار کۆ یەک خێراتر دەبێت

 

نوێنه‌رانی ئێران و وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی چوار كۆ یه‌ك له‌سه‌ر خێراتركردنی ره‌وتی دانوستانه‌كانی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی رێككه‌وتن.

 

عه‌باس عێراقچی نوێنه‌ری ئێران بۆ دانوستانه‌كانی ڤییه‌ننا له‌ باره‌ی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند، له‌ دانوستانه‌كانی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، كه‌ ره‌وتی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان خێراتر بكه‌ن.

 

وتیشی، ئاڵنگاری و ئاسته‌نگی زۆر له‌ به‌رده‌میاندایه‌، به‌ڵام به‌ گشتی دانوستانه‌كان به‌ ئاراسته‌یه‌كی راستدا ده‌ڕۆن.

 

لای خۆیه‌وه‌ میخاییل ئۆلیانۆف نوێنه‌ری روسیا له‌ دانوستانه‌كانی ڤییه‌ننا وته‌كانی هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی له‌ باره‌ی دانوستانه‌كانه‌وه‌ پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌.

 

بڕیاره‌ لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی میكانیزمی چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا بۆ پابه‌ندبوونه‌كانیان به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی ٢٠١٥.

 

ساڵی ٢٠١٥ ئێران و وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی پێنج كۆ یه‌ك رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیان واژۆ كرد، كه‌ به‌ پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئێران چالاكیه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی سنوردار كرد و ئه‌مریكاش به‌شێكی زۆر له‌ سزاكانی له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵگرت، به‌ڵام ساڵی ٢٠١٨ واشنتۆن له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كشایه‌وه‌ و تارانیش پابه‌ندبوونه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە