٧٥٪ی دانیشتووانی عێراق عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن

٧٥٪ی دانیشتووانی عێراق عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن

پەیامی کورد... ٧٥٪ی دانیشتووانی عێراق عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن

ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق ڕووی لە زیادبوون کردووە و بە پێی ئامارێک لە ساڵی ڕابردوودا سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەکارهێنەری تۆڕەکان زیادی کردووە.

سەنتەری تایبەتی دیجیتاڵ میدیای سەر بە حکومەتی عێراق، لە ئامارێکدا ئاشکرای کردووە، ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا دێت لە عێراق ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

ئاشکراشیکردووە، تەنیا لە ساڵی ڕابردوو سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەکارهێنەری نوێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا تۆمارکراون، بەوەش لە کۆی ٤١ ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی ٣٠ ملیۆنیان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنن کە دەکاتە سێ لەسەر چواری دانیشتووان.

سەنتەرەکە باسی لەوەش کردووە، ژمارەی بەکارهێنەران بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەیان زیادی کردووە، بە جۆرێک تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک خاوەنی ١٨.٨٥ ملیۆن بەکارهێنەرە.

هەروەها ئینستاگرام خاوەنی ١٥.٤٥ ملیۆن بەکارهێنەر و تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچاتیش ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتووەتە ١٣.٨ ملیۆن بەکارهێنەر.

هەرچی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرە خاوەنی ١.٩ ملیۆن بەکارهێنەرە و ١.٤ملیۆن کەسیش بەکارهێنەری لینکید ئینن.

هاوکات فەیسبووک مەسنجەریش خاوەنی ١٦.١٥ ملیۆن بەکارهێنەرە.

هەر بەپێی داتاکانی سەنتەرەکە، ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپ چات و ئینستاگرام بەراورد بە فەیسبووک و فەیسبووک مەسنجەر زیاتر بووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەر لە عێراق هەژمارەکانیان کێشەی بۆ دروست بووە یان لە کار خراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە