پەیامی کورد ... دوای تەقینەوەکەی بەیرووت ئیسرائیل ڕێکاری نوێی ئەمنییەتی دەگرێتە بەر .
بە پێی زانیارییەکان ئیسرائیل لە دوای تەقینەوەکەی بەیرووت ئاستی ئامادەباشی خۆی لە سنوورەکانی لەگەڵ لۆبنان کەم دەکاتەوە
بنکەی هەواڵی النشرەی لۆبنان نووسی : بەرئاوردە و لێکدانەوەکانی نیشاندەری ئەوەیە کە ئەرتەسی ئیسرائیل لە دوای تەقینەوەکەی بەیرووت بە نیازە ئاستی ئامادەباشی سەربازی خۆی لە ناوچەی باکوور و هەروەها لە سنوورەی لەگەڵ لۆبنان دا کەم بکاتەوە .
هەر بە پێی زانیارییەکان دوای تەقینەوەی زۆر بەهێزی ڕۆژی سێشەممە لە بەیرووت لانیکەم ١٣٥ کەس زیاتر کوژران و زیاتر لە ٥ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون ، فەرماندەیی ئەرتەشی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو دانیشتنێکی بۆ لێکدانەوەی دۆجەکە لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لۆبنان بەرێوە برد .
بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان فەرماندەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بڕیاری داوە هەروەها دۆخی ئامادەباشی باڵا و بەرز کە هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییە ئەمنییەتیەکان لە سنوورەکانی لەگەڵ لۆبنان گرتبوە بەر بپارێزێت هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە ئەرتەشی ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی بەیرووت تا ئاستێکی زۆر هەوڵی حێزبۆڵلای لۆبنان و هیزی ئەم حێزبە بۆ هەرجۆرە هەنگاوێک لە ڕاستای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە دژی ئامانجەکانی ئیسرائیل لە دۆخێ ئێستادا کەم کردووەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە