هاوپەیمانان کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

هاوپەیمانان کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

پەیامی کورد…   هاوپەیمانان کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كرد

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، کەمپی بنکەی مەشق و ڕاهێنان و چاککردنەوەی ئامێرەکانی هارس، لەلایەن هاوپەیمانانەوە ڕادەستی وەزارەتەكەیان كراوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێشەممە بەئامادەبوونی بەرسانی وەزارەت و بەرپرسی هەماهەنگی ئەمنی لە کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر، کەمپی بنکەی مەشق و ڕاهێنان و چاککردنەوەی ئامێرەکانی هارس، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

لەوتەیەکیشدا، لیوا قارەمان کەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاماژەی بەگرنگی مەشق و ڕاهێنانەکان بۆ پێشمەرگە کرد، بە تایبەت لە بواری گەیاندن و تەکنۆلۆژیای ئامێرەکانی گەیاندن لە پێشخستن و بەهێزکردنی بۆ پێشمەرگە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە