سەرپەرشتیاری ھەرێم لە لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ، شوێنی دانانی سندووقەکانی دەنگدان زۆر ئارامە و ھێزێکی زۆر چاودێری دەکات و ھیچ کێشەیەکی نییە و ئەو سندووقانەی گومانیان لەسەرە دووبارە بەدەست دەژمێردرێنەوە و بڕیارە پرۆسەکە تا ٢٠ی مانگ بەردەوام بێت و دواتریش ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیندرێت.
لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت ووتی: ''ھێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری ئەو شوێنە کۆ کراونەتەوە کە سندووقەکانی دەنگدانی لێیە و ھیچ مەترسییەک لەسەر سندووقەکان و ناوچەکە نییە و چاودێرییەکی چڕی دەکرێت، بۆیە ھەموان دڵنیا دەکەینەوە کە سندووقەکان دەستکاری ناکرێن''.
لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت ووتیشی، تاوەکوو ٢٠ مانگ ئەنجامی کۆتایی ڕاناگەیەندرێت و ئەوەی گومانی لێ بکرێت بەدەست ھەژمار دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی ھیچ گومانێک نەمێنێت.
تەڵعەت باسی لەوەش کرد، ئەوانەی دەڵێن کە مەترسی ھەیە ھێرش بکرێتە سەر ناوچەکە، ڕاست نییە و، ھێزێکی زۆر بە چەکی قورسەوە چاودێریی ناوچەکە دەکەن و کۆمسیۆن بەئارامی کاری خۆی دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە