ئۆکراینا سکاڵای لە دژی ڕووسیا تۆمارکرد

ئۆکراینا سکاڵای لە دژی ڕووسیا تۆمارکرد

پەیامی کورد... ئۆکراینا سکاڵای لە دژی ڕووسیا تۆمارکرد

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت، حکومەتەکەی سکاڵای دادوەری لە دژی ڕووسیا لە دادگای دادی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لاهای تۆمار کردووە.

ئەمرۆ یەک شەممە 27 ی شوباتی 2022 ڤلادیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، کیێڤ داوای لە دژی ڕووسیا لە دادگای لاهای تۆ مار کردووە و داوامان کردووە لە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوە بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، داواکەمان بە شێوەی فەرمی لە دژی ڕووسیا تۆ مار کردووە و داوامان کردووە لێپرسینەوە لە ڕووسیا بکرێت لەسەر ئەو دەستدرێژییانەی کردوویەتییە سەر وڵاتەکەمان، کە بە هەموو مانایەک لەناوبردنی بەکۆمەڵە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، داوامان لە دادگا کردووە بەپەلە فەرمان بە ڕووسیا بکات بۆ ڕاگرتنی کردە جەنگییەکان و بۆ ئەوەش هەفتەی داهاتوو دیاری کراوە لەلایەن دادگاوە تاوەکوو گوێ لە قسەکانمان بگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە