جەوانمەردی هۆکاری کشانەوەی پەکەکە لە شنگال ئاشکرا دەکات

جەوانمەردی هۆکاری کشانەوەی پەکەکە لە شنگال ئاشکرا دەکات

عەلی جەوانمەردی رۆژنامەڤانی دیاری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ، نهێنی کشانەوەی پەکەکە لە شنگال ئاشکرا دەکات.

 

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو گەریلاکنی پەکەکە لە قەزای شنگال کشانەوە کە دوای هاتنی داعش بۆ پاراستنی هیلالی شیعی لەو شارە جێگیر کرابوون و لەلایەن حکومەتی بەغدا هاوکاری دەکران، کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، کشانەوەى هێزەکانى لە قەزای شنگال بە ڕێککەوتن بووە لە نێوان هێزەکانیان و حکومەتى عێراق.

کەجەکە ئەوەشی گوتبوو کە، گەریلاکانیان ئامانجی خۆیان لە شنگال پێکاوە و لە ئێستادا دۆخەکە ئارامە و تورکیا دەیەوێت شەڕ لە نێوان کورد و حکومەتى عێراقدا ڕووبدات، بەڵام عەلی جەڤان مەردی نهێنی کشانەوەکە ئاشکرا دەکات.

عەلی جەوانمەردی پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لەو بارەیەوە گوتی: شنگال کە دەکەوێتە سەر رێرەوی هیلالی شیعی و ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگە بۆ ئێران تاوەکو وەکو سەدام موشەک لەوێوە ئاراستەی ئیسرائیل بکات، داوای لە پەکەکە کردووە لەو قەزایە بکشێتەوە تاوەکو بەر لە هاتنی تورکیا بگرێ بۆ هاتنی.

جەوانمەردی گوتیشی: ئێران پێی قبول نیە شنگال بکەوێتە دەست تورکیا، بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی ستراتیژی و گرنگە بۆ ئێران بۆ تەواو کردنی هیلالی شیعە، هاوکات ناوچەیەکیشە بۆ موشەک بران کردنی ئیسرائیل، بۆیە داوای لە پەکەکە کردووە بکشێتەوە و نەبێتە هۆکاری ئەوەی شنگال بکەوێتە ژێر دەستی تورکیا.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کشانەوەی پەکەکە لەو قەزایە لە کاتێکدایە کە پێشتر دوای نەمانی داعش، چەندین جار ئەمریکا و حکومەتی هەرێم داوایان لە پەکەکە کرد بکشێنەوە و چیتر نەبنە هۆکاری پشێوی و نەبنە رێگر لەبەردەم ئاوەدان کردنەوەی ئەو شارە، کەچی پەکەکە ئامادە نەبوو بە هیچ شێوەیەک چۆلی بکات، لەهەمان کاتدا هەڕەشەی بە کانتۆن کردنی شنگال و عیراقی بوونی ناسنامەی ئەو شارە کوردستانیەیان دەکرد.

 

Image result for ‫جەوانمەردی‬‎

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە