رووسیا مووشەکێكی پێشكه‌وتوو بۆ ژێردەریاییە نوێیەکانی دابین دەکات

رووسیا مووشەکێكی پێشكه‌وتوو بۆ ژێردەریاییە نوێیەکانی دابین دەکات

پەیامی کورد... رووسیا مووشەکێكی پێشكه‌وتوو بۆ ژێردەریاییە نوێیەکانی دابین دەکات

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کەشتی سازیی رووسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مۆسکۆ ژێردەریایی ئەتۆمییە نوێیەکانی بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی "تسیرکۆن" دروست دەکات کە "موشەکەک خێرایی لەسەرووی خێرایی دەنگەوەیە".

ئەلێکسی رەخمانۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کەشتی سازیی رووسیا بە ئاژانسی هەواڵی رووسیای راگەیاند: "ژێردەریاییە ئەتۆمییەکانی پڕۆژەی "یاسن-M"، بە سیستەمی مووشەکی تسیرکۆن بە شێوەیەکی هەمیشەیی تەیار دەکرێن"، ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە ئێستاوە کارەکان بەم ئاراستەیە بەردەوامن.

ژێردەریاییەکانی یاسن-M، ئەو ژێر دەریاییانەن کە بە مووشەکی کروز تەیار کراون و بە وزەی ئەتۆمی کاردەکات، ئەمەش بۆ جێگرتنەوەی ژێردەریاییەکانی سەردەمی سۆڤیەت دروستکراون وەک بەشێک بۆ نوێکردنەوەی سوپا و کەشتییەکان.

مووشەکە هایپەرسۆنیکەکانی تسیرکۆن مەودای بڕینی 900 کیلۆمەتریان هەیە، هەروەها خێراییەکەیان لەسەرووی خێرایی دەنگەوەیە، ئەمەش وا دەکات بەرگریکردنیان قورس بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە