له ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر گرووپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی، رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجام دا و كه‌ركووكیان پێشكه‌ش كردن. به‌گوته‌ی به‌رپرسانی كه‌ركووك ئه‌و گرووپه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد پاداشت بكرێن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا كه‌ركووكیان لێ قه‌ده‌غه كراوه. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێ، شیعه‌كان خۆیان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وانه وه‌فایان بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان نه‌بوو، چۆن وه‌فایان بۆ شیعه ده‌بێت.
به‌رپرسێكی كه‌ركووك زانیاریی نهێنی ناو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌دركێنێ و له‌به‌ر هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر جنێوه‌كانی لاهوور كه له یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز به پارێزگاره سه‌پێنراوه‌كه‌ی کەرکووکدا، ئاسۆ مامه‌ند پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارێزگاره عه‌ره‌به‌كه كردووه، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و جه‌مال شكور به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووك، چوونه‌ته لای ڕاكان سه‌عید و به فه‌رمی و به‌ناوی یه‌كێتی داوای لێبوردنیان لێ كردووه.
لە درێژەی ووتەکانی ووتی ، ڕاكان سه‌عید داوای لێبوردنه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كردووه و پێی گوتوون، من نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تم له‌و پارێزگایه، جنێوه‌كانی لاهوور به ده‌وڵه‌ت دراوه نه‌ك به من، بۆیه داوای لێبوردن قبووڵ ناكه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه كاتێك لاهوور جه‌نگی چووه بۆ كه‌ركووك، 72 هه‌مه‌ڕی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ بووه، له پێش بازگه‌ی چیمه‌ن دژه‌تیرۆری عێراق چووه هه‌رچی ئاڵای كوردستان و یه‌كێتی پێوه بووه لێیان كردوونه‌ته‌وه و به پاسه‌وانه‌كانیشیان گوتووه نابێت بچنه ناو كه‌ركووك.
"لاهوور به ڕه‌زامه‌ندیی هادی عامری چووه بۆ كه‌ركووك، ئامانجیش له ڕێدان به‌و هێزه، بۆ ئه‌وه بووه خه‌ڵكی كه‌ركووك دژ به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ڕاپه‌ڕین نه‌كه‌ن و لاهووریان به‌كار هێناوه تا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له نه‌ورۆز كپ بكه‌نه‌وه، چونكه به گشتی كورد له نه‌ورۆز وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی زۆر به‌رزتر ده‌بێته‌وه و قبووڵی سته‌م ناكات، به‌هۆی ئه‌و جنێو و قسانه‌یشی لاهوور له كه‌ركووك كردی، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووه، خۆی و گرووپه خیانه‌تكاره‌كه‌یش به فه‌رمی كه‌ركووكیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك خیانه‌ت له میله‌تی خۆی بكات، له كۆتادا لای ناحه‌زانیش جێی نابێته‌وه و سه‌ركۆنه ده‌كرێ" ..
له به‌رانبه‌ردا ئه‌میره زه‌نگه‌نه په‌رله‌مانتاری كورد و نوێنه‌ری كه‌ركووك له په‌رله‌مانی عێراق، گوتی، له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخی كه‌ركووك به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، به تایبه‌ت ئه‌و تاقمه‌ی ناو لایه‌نێكی سیاسی كه خیانه‌تیان له خه‌ڵكی كه‌ركووك و كوردستان كرد، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپایان هێنایه سه‌ر شاره‌كه و خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كه‌ركووكیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كرد.
زه‌نگه‌نه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له دوای 2003 تا 2014 دۆخی كه‌ركووك هه‌ر له نائارامیدا بوو، به‌ڵام هاتنی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به ته‌واوی وای كرد له ڕووی ته‌ناهییه‌وه كه‌ركووك له ناوه‌ڕاستی 2014 تا 16ی ئۆكتۆبه‌ر به ته‌واوی بێ كێشه بێ، به‌ڵام خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی تر كوشتن و ته‌قینه‌وه و ڕفاندن و تیرۆری بۆ شاره‌كه گه‌ڕانده‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی خسته دڵی خه‌ڵكه‌وه.
زیاتر گوتی، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ئه‌وه‌ی به‌رپرسی كورده لا ده‌درێت و شیعه له شوێنی داده‌نرێت، ته‌نیا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیس 28 پۆست له كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌یش چه‌ندان به‌ڕێوه‌به‌ری تر گۆڕاون.
وه‌ك زه‌نگه‌نه ده‌ڵێ "ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان له خاك و خه‌ڵكی كوردستان كرد، وا بیریان ده‌كرده‌وه ئیتر به ته‌نیا ده‌بنه ده‌سه‌ڵاتداری كه‌ركووك، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی خیانه‌تیان كرد، ئێسته بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند ده‌سه‌ڵاتیان له كه‌ركووك هه‌یه".
"له‌به‌رچاوی هه‌مووان ڕوونه، خیانه‌تكاران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌یش كه خیانه‌تیان بۆ كردن و هاوكارییان كردن، هیچ ڕێزیكیان نه‌ماوه و خۆم گوێم له شیعه‌كان بووه گوتوویانه گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌فایان بۆ گه‌لی كورد نه‌بووه كه خۆیان له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ن، چۆن وه‌فایان بۆ ئێمه ده‌بێت، بۆیه هیچ متمانه‌یان به‌وانه نه‌ماوه كه ده‌رگه‌یان بۆ حه‌شدی شه‌عبی خسته سه‌ر پشت" زه‌نگه‌نه وای گوت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئێسته شه‌وان هێزه عێراقییه‌كان ده‌چنه سه‌ر ماڵه كورده‌كان و باڵێكی كوردی خیانه‌تكاریش چاوساغییان بۆ ده‌كه‌ن و پێشیان ده‌كه‌ون و زانیاری‌یان له‌باره‌ی ماڵه كورده‌كان پێ ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌وانیش ئه‌و ماڵه كوردانه‌ی له‌لایه‌ن خیانه‌تكارانه‌وه بۆ میلیشیاكان دیاری ده‌كرێن، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ری و كورد ده‌گرن و سووكایه‌تی به ژنان ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا دووپاتی كرده‌وه، ئێسته له جیاتی پاداشتكردنیان، میلیشیاكان كه‌ركووكیان له گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر قه‌ده‌غه كردووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌میره ده‌ڵێ "پێویست بوو لایه‌نه كوردییه‌كان ڕێ به‌وه نه‌ده‌ن ئاگری نه‌ورۆز له‌ژێر ئاڵای عێراقدا بكرێته‌وه، ئه‌مه ئازایه‌تی نییه و سووكایه‌تی بوو به كورد، چونكه بینیمان چی‌یان له خه‌ڵك كرد و لێیان ده‌دان و ده‌یانخستنه ناو ئۆتۆمبێل، بۆیه وا بڕوات دۆخه‌كه خراپتریش ده‌بێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە