حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر وه‌كو پێشتر ڕایگه‌یاندبوو به‌راده‌وام ده‌بن له دابه‌شكردنی مووچه له‌كاتی خۆیدا و له 7 ڕۆژی داهاتووش خشته‌یه‌كی تر ڕاده‌گه‌یندرێت.
به گوێره‌ی زانیاریه‌ك كه له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست كه‌وتوون: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه له‌كاتی خۆیدا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خشته‌یه‌كی تری مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران ڕاده‌گه‌یندرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌شی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: هه‌ركاتێك پاره هه‌بێت وه‌زاره‌تی دارای به‌زوترین كات مووچه دابه‌ش ده‌كات، هه‌ر بۆیه له 7 ڕۆژی داهاتوو خشته‌یه‌كی تری مووچه ڕاده‌گه‌یندرێت.
هەروەها بە پێی سەرچاوەیەک ئەگەر لە ھەفتەی داھاتوودا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی وردبینیکردن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت، ئەوە بڕیاری دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتە لە یەکەمینی ڕیزبەندییەکەدا جێگیر دەکرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری زیاتر لە ٣٧٠ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە بۆ دابین دەکرێت، لەگەڵ ٣١٧ ملیار دیناری حکوومەتی عێراق و ٢٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییەکان، بە شێوەیەکی مانگانە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی پێ دابەش دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە