پەیامی کورد... دەروازەی تەوێڵە – شوشمێ دەکرێتەوە
بڕیارە دەروازەیەکی نوێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا لە سنووری هەورامان بکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 25ی حوزەیرانی 2023، کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند:" لە 27ی ئەم مانگەدا دەروازەی تەوێڵە – شوشمێ دەکرێتەوە و گەشتیاران و بازرگانان دەتوانن هاتوچۆی پێدا بکەن".
راشیگەیاند:" لە ساڵی 2019 دا لە نێوان ئێران و حکومەتی عێراقدا بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم، رەزامەندیدرا بە کردنەوەی دەروازەی تەوێڵە – شوشمێ، لە 27ی ئەم مانگەدا پڕۆسەکە کۆتاییدێر و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی پاسپۆرتەوە هاتوچۆی پێدا بکەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە