کۆشکی سپی: "ماوەیەکی زۆرە هەڵوێستی بایدن لەبارەی فڕۆشتنی F-16 بە تورکیا روونە"

کۆشکی سپی: "ماوەیەکی زۆرە هەڵوێستی بایدن لەبارەی فڕۆشتنی F-16 بە تورکیا روونە"

پەیامی کورد.... کۆشکی سپی: "ماوەیەکی زۆرە هەڵوێستی بایدن لەبارەی فڕۆشتنی F-16 بە تورکیا روونە"


وتەبێژی رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی، رایدەگەیەنێت کە ماوەیەکی زۆرە هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا، لە بارەی پێدانی فڕۆکەی جەنگیی F-16 بە تورکیا روون و ئاشکرایە، باسی لەوەش کرد کە ئەندامێتی سوید لە رێکخراوی ناتۆ مەرج نییە بۆ پێدانی فڕۆکەی F-16بە تورکیا.

کارین جان پیێر وتەبێژی رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوەو رایگەیاندووە :بایدن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هیوای خواستووە کە تورکیا ئەندامێتی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ پەسەند بکات.

ئەوەشی وتوە کە پەسەندکردنی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، مەرجی ئەمریکا نییە بۆ پێدانی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا، وتیشی: "هەروەک پێشتریش چەندین جار بیستوتانە کە سەرۆک بایدن ماوەیەکی زۆرە بۆ ئاسانکاریکردن بۆ کاری هاوبەشی ناتۆ، لەبارەی پێدانی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا خۆی یەکلایی کردووەتەوە".

وتەبێژی رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی، کارین جان پیێر ئاماژەشی بە رۆڵی کۆنگرێس لە فرۆشتنی چەک کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە