عێراق هەنگاوێکی نوێ بۆ ڕێگە گرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکان دەگرێتەبەر

عێراق هەنگاوێکی نوێ بۆ ڕێگە گرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکان دەگرێتەبەر

پەیامی کورد... عێراق هەنگاوێکی نوێ بۆ ڕێگە گرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکان دەگرێتەبەر

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی بازرگانی دەستی کردووە بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەشێک لە بازرگانەکان دۆخەکەیان قۆستووەتەوە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی خۆراک و پێداویستی هاووڵاتییان، بەمەش پشێوی لە بازاڕدا دروستکردووە

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەتا بە گفتوگۆ لەگەڵ بازرگانەکاندا بابەتە تاوتوێ دەکەن، دواتر دەست دەکەین بە ڕێگری کردن و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان.

حاکم زاملی باسی لەوەشکرد، هاووڵاتییان دڵنیادەکەینیەوە کە خۆراکی پێویستە هەیە بەتایبەتی بۆ مانگی ڕەمەزان.

ئەوەشی خستەروو، وەزارەتی بازرگانی بەڵێنیداوە، دەستدەکات بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان و لێپێچینەوە لەگەڵ بازرگانەکان دەکرێت لە یاری بەنرخی پێداویستییەکان دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناوە نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزکردنەوە کردووە و بە هۆوە دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پێداویستی لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق بڵاوکراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە