پەیامی کورد … خۆڵبارین لە پارێزگاکانی هەولێر و کەرکووک پێشبینی کراوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەپێی پێشبینییەكان ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە دوو پارێزگا خۆڵ دەبارێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: بەگوێرەی پێشبینییەكان سبەی لە پارێزگاكانی هەولێر و كەركوك ئەگەری بەرزبوونەوەی خۆڵبارین بەرزە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەم شەو باران بارین لە ناوچەكانی هەرێم دەستپێدەكات و تاوەكو ئێوارەی رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە