پەیامی کورد ... کچی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی ... جەخت لەوە دەکەمەوە کە مردنی باوکم ، مردنێکی سرووشتی نەبووە .
ڕەفسەنجانی بە فەرمانی ڕابەری باڵای ئێران کوژراوە و بنەماڵەکەی ئەم ڕاستییە دەزانن و ڕایدەگەینن کە ڕێژەی بە کار هێنانی ڕادیۆئەکتڤێک کە بۆ هاشمی ڕەفسەنجانی بە کار هاتووە سەرووی ڕێژەی دیاریکراو ١٠ بەرابەر زیاتر بووە و بەو ماددەیە کوژراوە
فاتیمە هاشمی ، کچی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی لە دووهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی باوکی ووتوویەتی " من بەو شەواهێدانەوی کە لەم ماوەیەدا بە دەستم هێناوە ، بە باوەڕی تەواوەوە دەڵێم مردنی ئەو ، مردنێکی سرووشتی نەبووە .
فاتیمە هاشمی لە ووتوووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی جەماران نزیک لە بنەماڵەی خۆمەینی ووتووویەتی کە دوو مانگ پێش مردنی باوکی " دوو کەس لەو پیاوانەی کە خۆیان بە منداڵ جێبهە و شەڕ دەزانن ، هاتنە دەفتەری کارەکەم لە زانکۆ و ووتیان کە کەسانێک دەیانەوێ باوکت تێرۆر بکەن و ئەم پەیامەیان بە من گەیاند ، منیش ئەم بابەتەم لە شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی خستە بەر باس .
کچی هاشمی ووتوویەتی " ساڵی ڕابردوو ، کۆتا جارێک کە شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێمەی داوەت کرد ، ڕایگەیاند کە دۆسیەکەی مردنی باوکت دادەخەین . بەڵام نازانم کە لە لایەن سەرۆککۆمارییەوە یا خود لایەنێکی دیکەوە ئەم دۆسیەیە کراوەتەوە یا نە ؟
یاسر هاشمی ، کوڕی هاشمی ساڵی ڕابردوو ووتبووی کە دۆسیەی مردنی باوکی کە لە لایەن شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەییەوە بەسترابوو ، سەر لە نوێ لە لایەن حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆمارەوە بۆ پێداچوونەوە نێردراوەتە ئەم شەورایە و ئێستا کراوەیە . بەڵام هیچ شتێک دیار نییە کە دۆخی ئەم دۆسیەیە لە چ بارێکدایە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە