مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد     ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە

بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی - ئاشووری ( ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرینگی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .

جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە. 

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە