ئیلبەر ئۆرتایلی : تورکەکان میللەتێکی زۆر پەروەردەکراو و نەزانن

ئیلبەر ئۆرتایلی : تورکەکان میللەتێکی زۆر پەروەردەکراو و نەزانن

پرۆفیسۆر دکتۆر ئیلبەر ئۆرتایلی دەڵێ تورکەکان میللەتێکن بێئاگان لەو مێژووەی تۆماریان کردووە و تێیدا ژیاون ، میللەتێکی زۆر پەروەردەکراو و نەزانن .

مێژووناس و نووسەر پرۆفیسۆر دکتۆر ئیلبەر ئۆرتایلی لە میانەی بەشداریکردنی لە پێشانگایەک لە شاری مێرسین لە تورکیا ،میللەتی تورکی میللەتێکی زۆر پەروەردەکراو و نەزانن وەسفکرد .

ئۆرتایلی ئاماژەی بەوەدا ، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا تورکیا باشترین پزیشکی هەیە لە دونیاداو نەخۆشخانەکانیشی لە ڕێزبەندی باشترینەکانی جیهانن و گووتی ، " ئێستا باشترین ئەندازیارمان هەیە ، بەڵام ئەندازیاری تەلارسازیمان نییە ، چوونکە نەزانن .

 ئیلبەر ئۆرتایلی ، ڕەخنە لەوە دەگرێت کە وێڕای ئەوەی تورکیا ئەندازیاری باشی هەیە ، بەڵام ئەندازیاری تەلارسازی پێناگەیێنێت و دەڵێ " دواتر ئەوەی دەیکەیت پەسندانی تورکە بۆ تورک ، تورکەکان هیچ نازانن . تورکەکان میللەتێکی بێئاگان لەو مێژووەی تۆماریان کردووە و تێێدا ژیاون ، میللەتێکی زۆر پەروەردەکراو و نەزانن و پەروەردەیان لە بواری کرداریدایە .

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئیلبار ئۆرتایلی گووتی : " ئێستا ئێمە باشترین پزیشکمان هەیە لە سەر ئاستی دنیادا و نەخۆشخانەکانیشمان لە ڕێزبەندی باشترینەکانی جیهانن بەڵام نازانم چەند کۆلێژی پزیشکیمان هەیە، ٥٠ دانەی دیکەش بۆنیاد دەنێین . پشت بە خوا ٥٠٠ خوێندکاری بێکەڵک پڕیان ناکەینەوە ، تەنیا ٥٠ - ١٠٠ خوێندکار وەردەگرێت و باشترینەکانیش پێدەگەیێنێت .

ئێستا باشترین ئەندازیارمان هەیە ، بەڵام ئەندازیاری تەلارسازیمان نییە ، چوونکە نەزانین . قەومێک کە مێژوو و جۆگرافیا نەزانێ لەم جۆرە هۆنەرانە تێناگات . ناتوانین مێژووناس پێبگەینین ، چوونکە فێری زمان نابین .   

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە