به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا، كاروانێكی گه‌وره‌ی شەڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه بەڕێکەوتبوون، گه‌یشتنه عه‌فرین.
كه‌ناڵی روسیا توده‌ی، بڵاویکردووەتەوە، کە كاروانێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به یاوه‌ری دوو ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا گه‌یشتنه شاری عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان.
بەرپرسانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، دوو رۆژ پێش ئێستا ئاشکرایانکرد، کە زیاتر له هەزار و (٧٠٠) شەڕڤانیان به‌ره‌و عه‌فه‌رین ده‌ستیان به‌جووڵه كردووه، بۆ ئەوەی رووبەڕووی لەشکرکێشیەکەی سوپای تورکیا ببنەوە کە دەیکاتە سەر ئەو شارە.
ئاماژە بەوەشکرابوو، کە ئەو شەڕڤانانە له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆریستان داعش له‌ره‌ققه، دێر زوور و حه‌سه‌كه شه‌ڕیان ده‌كرد، به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە