پەیامی کورد ... دوو ژنی لەچک لە سەر لە پاریس هێرشیان دەکرێتە سەر .
دوو ژنی ئیسلام لە ناوەندی شاری پاریس لە نزیکییەکانی بۆرجی ئیڤڵ بە هۆی سەگەوە بە چەقۆ هێرشیان کرایە سەر .
بە پێی ڕاپۆرتێک یەکێک لە قوربانییەکانی بە ناوی کێنزا بە ئاژانسی هەوالی فەرەنسای ڕاگەیاندووە : ئێوارەی ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە ئەو لەگەڵ کەس و کار و منداڵەکانی لە ناوەندی پایتەختی فەرەنسا پیاسەمان دەکرد . خوشک و خوشکەزاکەم عەبایان لە سەر بوو . پیاسەمان کرد و سەگەکانمان بینی ، سەگەکان بەرەو ئێمە دەرچوون . خوشکەکەم داوای لە خاوەنی سەگەکان کرد شتێک بکەن تاکوو سەگەکان نزیکی منداڵەکان نەبنەوە . منداڵەکان لە بینینی سەگەکان ترسابوون .
بە ووتەی ئەو ، خاوەنەکانی سەگەکان لە ووڵامدا ئەوانیان بە " عەرەبی پیس " ناوبردووە و بە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەریان . هەردوو خوشکەکان بریندار دەبن .
دادستانی جەختی کردەوە کە دوو ژن لە ناوچەی فلکەی مارس بە چەقۆ بریندار بوونە دوو ژنی تاوانباری ئەم هێرشە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرواری ٢٠ی ئۆکتۆبەر دەستبەسەر کراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە