پەیامی کورد... لەبارەی خۆرگیرانەكەی سبەینێ، هۆشداری دەدەرێتە هاوڵاتیان
سبەینێ سێ شەممە دیاردەی خۆرگیران ڕودەدات و بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات ڕاستەوخۆ سەری خۆرگیرانەكە نەكەن.
ئاسۆ كەماڵ بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: سبەی سێ شەمە دیاردەی خۆرگیران ڕودەدات و خۆرگیرانەكە بەشێوەی نیمچەیی لە هەرێمی كورستان بەدی دەكرێت كە لەكاتژمێر ١ ی دوانیوەرۆ دەستپێدەكات و تا كاتژمێر ٣:٣٠ خولەكی دوانیوەرۆ دەخایەنێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات لە پێناو سەلامەتی خۆیان و بۆ پاراستنی چاویان، ڕاستەوخۆ سەری خۆرگیرانەكە نەكەن و چاویلكەی پێویست بۆ بینینی خۆرگیرانەكە بەكاربهێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە