پەیامی کورد ... دوای گەیشتنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی گەنجینەکانی ڕاسپارد ئەمڕۆ و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش بکەن.
بەپێی زانیاریەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی ههریهكه له وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی داد و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشت دەبەستێت بە پارەی نەوتی فرۆشراو و بڕی 522 ملیاری دیناری بەغدا، کە مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەنێرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە