پەیامی کورد ... وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕیب کۆمەلایەتی تویتەر لە دەست لە کار کشانەوەی ووتەبێژی ئەم وەزارەتخانەیە هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، " مایک پۆمپێئۆ " وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەست لە کارکشانەوەی " هیزەر ناوێرت " ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم ووڵاتە هەواڵیدا .
پۆمپێئۆ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : من وەکوو وەزیری دەرەوە لە " هیزەر ناوێرت " بۆ کارکردی بالای ئەو لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سوپاسی دەکەم .
وەزیری دەرەوەی ئەمریکە لە بەردەوامی پەیامەکەی دا بە ئاماژەدان بە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نووسی ؛ ئەو لەمەوبە دوا یەکێک لە نوێنەرانی باڵای ئەمریکا لە شەورای فوولبرایت دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە