ژمارەی گیان لە دەست داوانی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەگدا گەیشتە ٢٧ کەس

ژمارەی گیان لە دەست داوانی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەگدا گەیشتە ٢٧ کەس

پەیامی کورد … ژمارەی گیان لە دەست داوانی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەگدا گەیشتە ٢٧ کەس

 

لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا کە تایبەتە بە تووشبووانی کۆرۆنا، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجین و ئاگرکەوتنەوە، ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندارن.

 

ئاگرەکە لە نەخۆشخانەی ''ئیبن خەتیب'' کەوتووەتەوە و تا دێت ژمارەی قوربانیان لە زیادبووندایە.

 

بەرگری شارستانی بەغدا ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەکو ئێستا ٩١ کەس لە نەخۆشخانەکە رزگارکراون.

 

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لە زاری تیمە ئەمنیی و پزیشکییەکان ئاشکرای کردووە، ٢٧ کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندارن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە