پەیامی کورد … دوو بوومەلەرزە قەزای پێنجوێنیان هەژاند
درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزەی یەك لەدوای یەك قەزای پێنجوێنیان هەژاند و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمیش زانیاری لەبارەی بومەلەرزەكانەوە دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە٨ی نیسانی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند،"كاتژمێر ١١:٤٧ خولەكی دوێنێ شەو بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣.٣ پلەی رێختەر لە قەزای پێنجوێن روویداوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای تەنها ٣٢ خولەك لە روودانی بومەلەرزەی یەكەم، بومەلەرزەیەكی دیكە لە كاتژمێر ١٢:١٩ خولەكەی بەرەبەیان بەهەمان پلەی رێختەر روویداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە