پەیامی کورد ... ئەم ئەڵێ نێرە ، ئەوی دیکە دەڵێ بیدۆشە !!! کامیان ڕاستن
دوو داواکاری کە کەس لە هیچیان تێناگات ؟؟؟ سیاسەت لە ووڵاتی ئێمەدا لە دەستی ئەمانەیە بۆیە هەر دەم ڕووخاو و داماوە
بەرهەم ساڵح وەک سەرۆکی ووڵاتی عێراق داوا لە حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێم دەكات بەمەبەستی گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە ڕاگەێندراوێكدا رایگەیاند : بەرهەم ساڵح لە نزیكەوە چاودێری ووردەكارییەکان و كاردانەوە فەرمییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵی كردووە، لەبارەی دەرئەنجامی گفتوگۆوە بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بۆ گەیشتن بە پاكتاوكردنی دارایی كە لەو رێگەیەوە بەشە بوودجەی هەرێم لە بوودجەی ساڵانە بنێردرێت.
بەرهەم ساڵح سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو راگەێندراوانەی كە تیایدا گرژی نیشان دەدرێت و رەنگدانەوەی راستی گفتوگۆكان نییە و ئەو راستیەش ناخاتە روو كە كە ئومێدی ئەوە دەكرێت بگەنە رێككەوتن و چارەسەرێكی دادپەروەرانە و یاسایی پەیڕەو بكرێت كە مافی گەلانی عێراق بپارێزێت و لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیان لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان.
ئەوەش خراوەتەڕو، دووپاتی دەكەنەوە لەسەر دەست پێكردنی پەیوەندییەكان بۆ نەهێشتنی ئەم قەیرانە نوێیە و گێڕانەوەی بابەتەكە بۆ چوارچێوەی یاسایی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی.
هەروەها لێرەوە هۆشیاری ووڵات فرۆش بە دیوێکی دیکەوە قسە دەکات و ئەم خەڵکە فەقیرە سەرلێشێواو دەکات
ئینجا بە لێکدانەوەی هەر دوو قسەکان تکایە بزانن ووڵات لەسەر دەستی ئەم کەسانەوە بەڕێوە بچێت ئاخۆ ئیتر چ دڵخۆشییەک هەیە بۆ ئەوەی هەرێم بگاتە ئامانج !!!
کەسێک بە ناوی سەرۆککۆمار کە ئەموو دەسەڵاتێکی بنچینەیی و یاسایی هەیە و هیچی پێناکرێت و لە ڕاستیش دا نایەوێت بیکات چوونکە وەک لە قسەکانی خۆیدا ئاماژەی دابوو پێشتر " پیاو نابێ بێ حۆرمەت بێ " ڕاستیش دەکات دەبێ هەستی بۆ ووڵاتەکەی نەجۆڵێت و کەسێکیش کە ئەندامێکی نە خویندەواری تازە پیاگەیشتووە کە تەنیا فەرمانی سەردەستەکانی خۆی بەڕێوەدەبات و خۆی پی هەموو شتێکەو و داواکاری ئاراستەی خەڵکێکی داماو دەکات ؟؟؟ ئەمەش قسەکانی ئەو
هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند،"دەسەڵاتدارانی هەرێم دەزانن دو دۆسێی هەن کە ئێجگار ئاڵۆسکاون و عێراق ئاسان ناچێتە ژێرباریان بۆیە ئاوا بێمەنتن لە خەڵک و موچە نادەن، دۆسیەکان نەوت و مووچەی فەرمانبەرانن، عێراق نە دەتوانێ قەرز و ئیلتیزاماتی کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم بکاتە ماڵ لەسەر خۆی کە ملیاران دۆلارە، نە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە تا ئێستا لیستی نیە و نازانێ ژمارەی راستەقینەیان چەندە؟"
لەبەشێكی نووسینەكەیدا پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەڵێت،"چارەسەری ئەم دۆخە سەختەی خەڵکی هەرێم ئەوەیە ئەم حکوومەتە بە فشاری خەڵک هەڵبوەشێنرێتەوە جا بە جوڵەی شەقام یان بە مانگرتن و بایکۆتی دەوام، بەرپرسانی هەرێم ئەوە دەزانن کە عێراق ناچیتە ژێر باری گرانی دۆسیەی مووچە بۆیە دەسەلات لە هەرێم هەست بە فشار و مەترسی جیددی نەکات، ناچێتە ژێربار، ئەو فشارە راستەقینەیەش لە هەولێری پایتەختەوە دەکرێ نەک لە قەزایەکی دوورەدەستی سەر سنوور، بێ جووڵە و فشاری شەقامی هەولێر دەسەڵات باکی بەهیچ جووڵەیەکی تر نیە و بەهەندێکێشیان خۆشحاڵە"
هۆشیار عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشكردوە،"قسە کورت و پوخەتەکە ئەوەیە چارەسەری ئەم دۆخە سەختە لە ئێستادا تەنها لەدەستی خەلكی هەرێم بە گشتی و هەولێر بەتایبەتی دایە، چوونکە بەغداد ناچێتە ژێر باری راستکردنەوەی ئەو چەوتی و چەتەییەی بنەماڵەکانی هەرێم کردویانە و دەیکەن و راستکردنەوەیان بە ملیاران دۆلار لەسەر عێراق رادەوەستێ(ئەم قسەیەشم لە ئەزموونەوە هاتووە و بەرپرسیاریشم لێی و ئایندەی نزیکیش دەریدەخات) تەنانەت عێراق ئەگەر مەبەستیشی بێت بیکات لە ئێستادا (کە نایکات) بە هۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێ."
باسی لەوەشكردوە، یەكێك لە تێگەیشتنەكان پێیوایە چارەسەری ریشەیی بۆ رزگاربوون لە مافیاکانی کوردایەتی لەدەستی خەڵکی هەرێمدایە، تێگەیشتنی تریش هەیە کە پێیوایە هەموو چارەسەرەکان لەدەستی بارزانیدایە و بە کۆنگرەیەک دەتوانێ کوردستان بگەیەنێتە کەناری ئارامی؟"
لە كۆتاییدا نوسیویەتی،"ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لە هەرێمدا دەردێکە تەمەنی سی ساڵە، بڵێی لە نێوان زۆرینەی خەڵکی کوردستان و گروپێک کەمینەدا کە شەرعیەتیی کوردایەتیان هەیە کۆمەڵگە چەندی تر بناڵێنێ؟"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە