پەیامی کورد ... بەهای خوێنی قاسم سلێمانی دیاریکراو ڕاگەێندرا نرخەکەی بە پارە قەرەبوو ناکرێتەوە بەڵکوو تەنیا دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکە بەهاکەیەتی .ئەو زللـەیەی سوپای پاسداران لە ئەمریكای دا بە بۆردوومانكردنی بنكە سەربازیەكانیانی ، سەرەتای تۆڵەكردنەوەیەكی تووند بوو لە ئەمریكاتۆڵە کردنەوەی یەکەممان سەرەتایەکی تووند بوو و هێشتا ماویەتی
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، بەهای خوێنی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس بەرانبەری مادی نییەو نرخەكەی تەنها دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە لەناوچەكەدا و ئەوەش دەهێننەدی.
دوای كوشتنی قاسم سلێمانی لەلایەن ئەمریكاوە، سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات و لە یەكەم هەنگاویشدا دوو بنكەی سەربازیی ئەو ووڵاتەیان لە عیراقدا بۆردومان كرد.
لەوبارەیەوە عەمید ڕەمەزان شەریف ووتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند : بەهای خوێنی سلێمانی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایە لەناوچەكەدا، هیچ بەرانبەرێكی مادی بۆ خوێنی قاسم سلێمانی نییە و دەركردنی هێزە ئەمریكییەكان دێتەدی.
سەبارەت بە تۆڵەكردنەوەی خوێنی سلێمانی -یش، وتی "ئەو زللـەیەی سوپای پاسداران لە ئەمریكای دا بە بۆردوومانكردنی بنكە سەربازیەكانیانی ، سەرەتای تۆڵەكردنەوەیەكی تووند بوو لە ئەمریكا".تۆڵە کردنەوەی یەکەممان سەرەتایەکی تووند بوو و هێشتا ماویەتی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە