فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند ھاتووچۆی نێوان ووڵاتان ئاسایی بووەتەوە

فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند ھاتووچۆی نێوان ووڵاتان ئاسایی بووەتەوە

پەیامی کورد      ...    فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند ھاتووچۆی نێوان ووڵاتان ئاسایی بووەتەوە

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند :، لە ئێستادا هاتووچۆ و جمووجۆڵی گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە. دەشڵێ، پەیوەندییان لەگەڵ ھەموو ووڵاتانی جیھان ھەیە و ئەگەر ووڵاتانی ئەورووپا ڤیزای گەشتیاری بدەن، ئەوکات بە شێوەیەکی بەرچاو جووڵەی گەشتیاری زیاد دەبێت.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند : ڕاستە ھێشتا کۆرۆنا ھەر ماوە، بەڵام جمووجۆڵی ھاتووچۆ و گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی ھەولێر زیادی کردووە و چەندیش ووڵاتان زیاتر دەرگایان واڵا بکەن، جووڵەی ھاتووچۆ و گەشتیاری بۆ ھەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، چوونکە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموو جیھان ھەیە وەکوو ئەورووپا و ووڵاتانی عەرەبی و تورکیا".

ھۆشیار ووتیشی: "چاوەڕێ دەکەین ئاسانکاری زیاتر بکرێت، بۆ ئەوەی جووڵەی گەشتیاری زیاتر بێت، ئەگەر ئەورووپاش دەرگای ووڵاتانی بکاتەوە و ڤیزای گەشتیاری بە گەشتیاران بدات، جمووجۆڵەکە زۆر زیاتر دەبێت، چونکە تا ئێستا ڤیزای گەشتیاری دەستی پێنەکردووەتەوە و چاوەڕێ دەکەین لە ماوەی داھاتوودا دەست پێبکاتەوە".

بە ھۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە، ھاتوچۆ لە نێوان زۆرینەی وڵاتانی جیهان راگیرابوو، بەڵام دوای ھاتنی ڤاکسین و کەمبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، تا ڕادەیەکی باش ھاتوچۆی نێوان وڵاتان ئاسایی بووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە