پەیامی کورد ... فەڕەنسا بەردەوام بوونی ووڵاتەکەی لە پاڵپشتی و پشتگیری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە 27/8/2020 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە خاتوو فلۆرانس پارلى، وەزیرى بەرگری فەڕەنسا و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و جموجووڵى داعشیان لە عێراق تاوتوێ کرد و جەختیان لە پێویستی بەردەوامی ئەرکى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش و هاوکارى و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و مەترسییەکانى و دڵنیابوون لە بنەبڕکردنى یەکجاری داعش کردەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى ڕۆڵى کاریگەرى فەڕەنساى لە تێکشکاندنى داعشدا کرد و ئاماژەى بە ڕۆڵى هێزە فەڕەنسییەکان لە هەرێمى کوردستان کرد بەتایبەتیش مەشق و ڕاهێنانیان بە پێشمەرگە و هاریکاریى بوارى ئەمنى و هەواڵگرى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر، هەروەها پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ هەموو پشتگیرییەکانى فەڕەنسا لە بوارى سیاسى و یارمەتی مرۆیی‌دا بۆ ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.
لاى خۆیەوە خاتوو پارلى سوپاس و پێزانینى حکوومەتى فەڕەنساى بۆ ڕۆڵى پێشەنگى هەرێمى کوردستان و پێشمەرگە لە تێکشکاندنى تیرۆرستانى داعش و حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران و پاراستن و بەرگریکردنى لە پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان لە هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لە بەردەوامیى پشتگیریى وڵاتەکەى بۆ هەرێمى کوردستان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێزان جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى فەڕەنسا لە عێراق و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاران ئامادەى بوون، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤیرووسى کۆرۆنا و لێکەوتەکانى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و چۆنیەتی هاوکاری فەڕەنسا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى پەتاکە، برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و فەڕەنسا، دۆخی عێراق و گرینگی به‌شداری هه‌موو پێکهاته‌کانی وڵات له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، دیالۆگی ستراتیژی عێراق – ئه‌مه‌ریکا و به‌شداری هه‌رێمی کوردستان تیایدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و گرینگی هاوبەشى و کارى پێکەوەیى بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و چەند پرسێکى جێى بایەخى هەردوولا، خرانە بەر باس.
دواى کۆبوونەوەکەش سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و خاتوو فلۆرانس پارلى وەزیرى بەرگری فەڕه‌نسا لە لێدوانێکى هاوبەشى ڕۆژنامەوانیدا باسیان لە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە کرد.
له لێدوانه‌که‌یدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیمان له مه‌دام فلۆرانس پارلى، وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ڕه‌نسا كرد. سه‌ردانیان له كاتێكى هه‌ستیاردایه كه هێشتا عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستیان به پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وله‌تیى دژى داعشه، وه‌ك چۆن پێویستییان به پشتیوانیى سیاسى و ئابوورییه. فه‌ڕه‌نسا ئه‌ندامێكى كاریگه‌رى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشاندنى تیرۆر، پشتیوانى و هاوكارییه‌كى زۆرى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه. ئێمه به پێ‌زانین و بایه‌خه‌وه له‌م سه‌ردانه‌یان ده‌ڕوانین كه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا نیشانه‌ى به‌رده‌وامیى پشتگیریى فه‌ڕه‌نسایه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: فه‌ڕه‌نسا له زۆر وێستگه و قۆناغى دژوار‌دا پشتگیریى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كى له‌مێژینه هه‌ردوولامان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ر له سه‌رده‌مى ئه‌نفاله‌كانى 1988ـه‌وه تا ڕاپه‌ڕینى نه‌وه‌ت و یه‌ك و ئازادیى عێراق و دواى ئه‌وه‌ش، هه‌میشه فه‌ڕه‌نسا مامه‌ڵه‌ى دۆستێكى نزیكى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه. گه‌لى كوردستان هه‌رگیز ئه‌و پشتگیرییانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له بیر ناكات.
له‌باره‌ی پشتگیرییه‌کانی فه‌ڕه‌نساشه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان گوتی: لێره‌دا حه‌ز ده‌كه‌م دووباره سوپاسى هه‌ڵوێستى سه‌رۆك ماكرۆن بكه‌م كه له ئاڵۆزییه‌كانى پاییز‌ى 2017دا ده‌ستپێشخه‌رى كرد و گه‌مارۆى سیاسى و دیپلۆماسى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان شكاند. هاوكارمان بوو له ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى دیالۆگ و لێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق.
له كاتى شه‌ڕى داعشدا، وێڕاى پشتگیریى سه‌ربازى و هاریكاریى ئه‌منى، یارمه‌تی مرۆییشى پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كان كرد، به‌تایبه‌تیش خوشك و برایانى مه‌سیحى و ئێزدى، هه‌روه‌ها له فه‌ڕه‌نسا ده‌رگاى بۆ كردنه‌وه و پێشوازى له ژماره‌یه‌كى زۆریان كرد.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه: هه‌رێمى كوردستان په‌رۆشى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندى و هاریكارى و هاوبه‌شییه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، ده‌رگاى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌سه‌ر پشته، ده‌توانن به‌شدارى و هاوبه‌شى له په‌ره‌پێدانى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن، به هه‌مان شێوه له بواره‌كانى سیاسى، ئه‌منى، ئه‌كادیمى و كولتووریشیدا ده‌توانین بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین.
له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا داوای له خاتوو پارلی کرد سڵاو و ڕێزیان بگه‌ێنێتە یه‌كه به‌یه‌كه‌ى سه‌ربازانى فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستان و ووتی: سوپاسى ڕۆڵیان له تێكشاندنى داعشدا ده‌كه‌ین. سوپاسى ڕۆڵى باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و كونسولى گشتییان له هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هاوكاری فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤیرووسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان.
دووباره به‌خێرهاتنى مهادام پارلى ده‌كه‌ین، زۆر سوپاس.
لای خۆیه‌وه فلۆرانس پارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نساش له لێدوانه‌که‌یدا گوتی: زۆر سوپاس جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مه‌وێت به گه‌رمی سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بكه‌م، زۆر سوپاس بۆ ئه‌م پێشوازییه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشم كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌بڕینی پشتیوانیی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حه‌ددی گه‌وره بوونه‌ته‌وه له ڕووی ته‌ندروستی و بواره‌كانی دیكه‌وه.
ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆك، ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین له‌م قۆناغه سه‌خته‌دا، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشیشدا ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بین، ئێمه هه‌مان دوژمنمان هه‌یه كه ناوی داعشه، له‌م جه‌نگه‌ی دژی داعشدا خه‌باتی پێشمه‌رگه زۆر گرینگه و فه‌ڕه‌نسا شانازی به‌وه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئه‌م جه‌نگه ده‌كات كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به‌رده‌وامه. جه‌نگێكی سه‌خته، جه‌نگێكی قورسه، به‌ڵام جه‌نگێكی زۆر گرنگه و ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، ئێمه موکوڕین كه له‌گه‌ڵ ئێوه به‌رده‌وام بین له جه‌نگی دژی داعش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تیدا. له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕال وایت و وه‌زیری به‌رگریی حكوومه‌تی عێراقی فیدرال باسی ئه‌وه بابه‌ته‌مان كرد.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه زۆر له دۆخی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیگه‌رانین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه كه له پشتگیریی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و پشتیوانیی زیاتر ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌روه‌ریی عێراق بپارێزرێت و ئه‌و گرژی و ده‌ستوه‌ردانه‌ی ده‌ره‌وه نابێت، پێویسته دیالۆگێكی باش له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و پێشموایه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه داعش تێكبشكێنین.
زۆر سوپاس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە