فەڕانسا هێرشی پ ک ک بۆ سەر هیزی پێشمەرگەی کوردستانی شەرمەزار کرد

فەڕانسا هێرشی پ ک ک بۆ سەر هیزی پێشمەرگەی کوردستانی شەرمەزار کرد

 

پەیامی کورد ... فەڕانسا هێرشی پ ک ک بۆ سەر هیزی پێشمەرگەی کوردستانی شەرمەزار کرد

 

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكات، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری دهۆك كرانە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٧ی تشرینی دووەم باڵیۆزخانه‌ی فەڕه‌نسا له‌ عێراق  لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەكات، "بە توندترین دەستەواژە ئەو هێراشە سەركۆنە دەكەین كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای دهۆك كرانە سەر هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان".

 

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ٤ی تشرینی دووەم لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە ناحیەی چەمانكێ لە قەزای ئامێدی، پێشمەرگەیەك شەهید بوو و چەند پێشمەرگەیەكی دیكەش بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە