فەرمانبەرێکی کورد لە کەرکووک دوای دەستگیرکردنی گیانیلەدەستدا

فەرمانبەرێکی کورد لە کەرکووک دوای دەستگیرکردنی گیانیلەدەستدا

پەیامی کورد... فەرمانبەرێکی کورد لە کەرکووک دوای دەستگیرکردنی گیانیلەدەستدا

شەوی رابردوو فەرمانبەرێکی کوردی کەرکوک لەلایەن ئاسایشی نیشتمانییەوە لەماڵەکەی لەشۆراو دەستگیرکرا و ئەمڕۆش هەواڵی مردنی بە خێزانەکەی دراوە.

شەوی رابردوو فەرمانبەرێکی کوردی کەرکوک دەستگیرکراوە، ئەم بەیانییە کەسوکاری ئاگادارکراونەتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لەپزیشکی دادی کەرکوک.

فەرمانبەرەکە ناوی عەبدولقادر سەباح عەلییە و لەدایکبووی ساڵی 1977 ە، خاوەنی یەک منداڵە، شەوی رابردوو کاتژمێر 1:00 لەنێو ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی شۆراو لەلایەن ئاسایشی نیشتیمانییەوە دەستگیرکراوە.

بە وتەی کەسوکارەکەی ناوبراو نەخۆشی شەکرەی هەبووە، شەو لەکاتی دەستگیرکردنی دۆخی تەندروستی تێكچووە و بەیانی ئەمڕۆش پەیوەندیان پێوەکراوە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەرکوک”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە