فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک - پردێ دهڵێ سیستەمی پارێزگاریی ناوەوه و دەرەوەی کەرکووک بههۆی پیلانی ١٦ی ئۆکتۆبەرهوه تێکچووه و هۆكارێك بوو بۆ ڕێگاخۆشكردن بۆ هاتنهوهی داعش.
کەمال کەرکووکی، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک پردێ ڕاگەیاند: ”له ئهنجامی پیلانی خیانەتکارانەی ۱٦ی ئۆکتۆبەردا سیستهمی پارێزگاریی ناوەوە و دەرەوەی کەرکووك تێکچوو، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگا بۆ بۆ داعش واڵا کرا، کە باشتر خۆیان حهشار بدەن، هەروەها زۆریشیان بتوانن لەناو ڕیزەکانی حهشدی عهشایر جێگای خۆیان بکەنەوە و بەئاسانی بتوانن هاتووچۆ بکەن و هەر شوێنێکیان بوێت تێدا نیشتەجێ ببن“.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەشڵێت: ”حهشد و پۆلیس و سوپای عێراقیش لە پاککردنەوەی حەویجەدا هەر بە شەقامەکاندا ڕۆیشتوونه و پاكسازی تەواویان نەکردووە“.
کەرکووکی بە بەڵگەوه ناوی دەیان گوندی کوردنشینی سنووری پاریزگای کەرکووکی ئاشکرا کرد، کە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بەهۆی مەترسی داعش و حەشدی شەعبییەوە چۆڵکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە