فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی گشتی عێراق و چه‌سپاندنی پشكی هه‌رێم له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵدا له‌ بوودجه‌دا وه‌ك مافێكی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره‌ و به‌رهه‌می ماندووبوون و پێداگری ئیراده‌ی به‌هێزی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  و شاندی ڕاسپێردراو بۆ دانووستاندنه‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌ خه‌مخۆره‌كان  له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

بوو  و شایانی ڕێز و ستایشن

شكاندنی به‌ربه‌ست و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێشهاتانه نه‌خوازراوانه‌ی له‌ دوای ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ هاته‌ به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خۆڕاگری و له‌ ئه‌نجام به‌ نه‌زۆك بوونی خه‌ونه‌كان  به‌داخه‌وه‌ هه‌وڵ گه‌لێك هه‌بوون بۆ به‌رده‌وامی دان به‌م سیاسه‌ته‌ كه‌ له‌په‌نای ئه‌مه‌دا بتواندرێت حكوومه‌تی هه‌رێم و قه‌واره‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌ ژێر زه‌ختی ناڕه‌وای هه‌ندێك لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای حكوومه‌تی فیدڕاڵی و به‌ قبووڵ كردنی مووچه‌ی زه‌لیلی له‌سه‌ر حیسابی سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و خوێنی شه‌هیدان  و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كان

به‌ڵام جارێكی تر به‌ هه‌وڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پیلانه‌یان شكستی هێنا و له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی دوای متمانه‌ وه‌رگرتنی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌نگاو دوای هه‌نگاو له‌ قۆناغه‌كانی دانووستاندن له‌م باره‌یه‌وه‌ بووه‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم نه‌بێت و به‌ شكۆوه‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین  ، گرتنه‌به‌ری ئه‌م لۆژیكی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییه‌ بووه‌ زامنی پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانمان و سوپاسی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌هێز مانه‌وه‌ی ئه‌م ئیراده‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ و ماندووبوونی  شاندی هه‌رێم و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌ دڵسۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌وانه‌ی هاوكارمان بوون به‌رز ده‌نرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ دابڕین و وه‌ستانه‌وه‌ دژ به‌ قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ .

سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وام بوون بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان

فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
١ی٤ی٢٠٢١

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە