پەیامی کورد ... فەیسبووک سەدان پەیج و گرووپ و هەژماری سەر بە لاهوور_جەنگی دادەخات
بەگوێرەی راپۆرتێك " فەیسبووک " لە چەند ووڵاتێکدا کاری لەسەر ڕێگەگرتن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ کردووە، لەم چوارچێوەیەشدا ٢٣٤ پەیج، ٧١ هەژمار " ئەکاونت " ، پێنج گرووپ و ٣١ هەژماری ئینستاگرامی داخستووە بەهۆی هەڵسانیان بە چالاکی گوماناوە.
هەر بە گوێرەی راپۆرتەکە، داخستنی سەرجەم ئەم پەیج و هەژمار و گرووپانە بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ و فەیک نیووز و سووکایەتیکردن بە ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە نەیارن و سەرجەمیان لە لایەن دەزگای زانیاری کە لاهوور شێخ جەنگی سەرپەرشتی کردوون، بەڕێوە بردراون.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرا کراوە کە تەنیا لەم گرووپانەدا بڕی ٢٧٠ هەزار دۆلار پارە بۆ سپۆنسەرکردن و برەوپەیداکردنی گرووپەکان خەرج کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە