فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دانیشتنێکی جبهە النصرە لە سووریا بۆمباران دەکەن

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دانیشتنێکی جبهە النصرە لە سووریا بۆمباران دەکەن

پەیامی کورد      ...   فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دانیشتنێکی جبهە النصرە لە سووریا بۆمباران دەکەن 

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە دژی داعس شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی دا دانیشتنی ڕابەرانی جبهە النصرە لە ڕۆژئاوای پاریزگای ئێدلیب یان کردووەتە ئامانج 

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هێرشە لە گوندی " جکارە " لە ناوچەی " سلقین " ڕوویداوە و بە هۆی ئەم هێرشەوە ژمارەیەک لە فەرماندەکانی گرووپی شاندی تحریر الشام " جبهە النصرە " ە پێشووی کوژران و بریندار بوون .

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی هەواڵ ١٦ کەس لە ئەندامانی جبهە النصرە کوژراون کە زۆرترین یان لە فەرماندەگەلی پلە باڵای ئەم گرووپە تێرۆریستییە یە .

بە پێ ڕاگەیاندنی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ١٤ کە س کوژراون کە ٦ کەسیان لە ئەندامانی پلە باڵای جبهە النصرە یە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە