پەیامی کورد ... ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بى سیاسى پارتی فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازى له كونسووڵى گشتى ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان " ستیف ڤاگن " و شاندى یاوه‌رى كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا وێڕاى به‌خێرهێنانى میوانه‌كان سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌م دیداره و دوا پێشهاته‌كانى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایانه كه به ناوچه‌كه‌دا تێپەڕ دەبێت. هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ى ناسه‌قامگیرى شارى كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاڵوگۆر كرا‌و هه‌روه‌ها سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه گرینگه ره‌وشى كه‌ركووك ئاسایى بكرێته‌وه .
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه گه‌شبینه له‌مه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى كوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه‌كان به گشتى و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له لاى خۆیه‌وه كونسووڵى گشتى ئه‌مریكا سوپاسى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى كرد بۆ ئه‌م دیداره و په‌رۆشى كونسووڵخانه‌ى ئه‌مریكاى دووپاتكرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانى پێوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و خوشحاڵى خۆشى ده‌ربڕى له باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باشتربوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە